ناوی به‌ش
میسر شۆڕش وكۆدەتاو ‌
‌ عەبدولرەحمان شێخ عوسمان عەبدولعەزیز
بەبێ پێشەكی ئەوەی لەمیسردا ڕویدا نەك هەركودەتایەكی سەربازی تەواوعەیار بو بەڵكو ڕۆژی ڕاگەیاندنی كۆنمرەكانی دیمۆكراسی بو لەئەنجامی ئەوئەزمونە مێژوییەی لەوسەرزەمینەدا ئەنجام درا ,ئەزمونێك تەواوی جیهان گوێ قوڵاخی ئاكامەكەی بون لەبەرئەوهەمو تایبەتمەندیانەی تێیدا كۆبوەتەوە .
سەرزەمینەكە میسرە كەهەرلەفیرعەونەكانەوەتائێستاهێمای هێزو زبر و دەسەڵاتویاسابوە جائیتر ڕاست بوبێت یان هەڵە ,هەروەك چۆن گۆڕپانی ئەوهەمو ڕوداووگۆڕانكارییە مێژوییانەبوە ,كاتەكەش سەردەمی چاودێری عەولەمەوفەیسبوكە لەرۆژمێری بەهاری عەرەبیدا و ئەكتەرەكانیش ئەوكۆمەڵەولایەنانەن لەوەتەی هەن زۆربەیان كونجی زیندان جێیانەوپاشماوەكەشیان بێ بەش ترینی توێژی كۆمەڵن .
ئەوكودەتا سەربازیەی كەبەدەمامەكی ناڕەزایی جەماوەری ئەنجام درا ئەگەربۆهەندێك كەس و ناوەند چاوەڕوانكراو نەبو ئەوابەدڵنیاییەوە نیشانەكانی هەرلەسەرەتاوەبەئاسانی دەبینران كەبەوشێوەیە بەروبومی شۆڕشی میسربەڕۆژی ڕۆشنا حەپەلوش بكرێت كە تەواوی ئەوماجەراوهۆكارەكانی بەبۆچونی من بەم شێوەیەدەپێودرێت .
هۆكارە بابەتیەكانی بە وێستگە نەگەشتنی شۆڕشی میسردەتوانین لەچەند خاڵێكدا دیاری بكەین كە دیارترینیان ئەوەیە لەدایك بونی شۆڕشی میسرلەوادەی خۆی دواكەوت وئەوجۆرە دواكەوتنانەش جگەلەبارچون ئاسەواری تری نەخوازراوبەسەرگۆڕپانەكەدا جێدەهێلن وەك بەهەڵەبردنی بۆچونوچاوەڕوانی جەماوەركەهەموئەوانەش دەبنە زەمینەیەكی لەباربۆهاتنەكایەی جێگرەوەی ناشیاو یان دەستكردی خاوەن بەرژەوەندییە دەرەكیەكان , هەروەك چۆن بزوتنەوەی شەشی ئەبریل بەبێ نەخشە هاتەكایەو دەستەمۆكانی وەك بەرادعی وحەمدین سەباحی وعەمر موسا وئەوانی تریشیان كەزۆربەیان مۆرەی ڕژێمی لەناوچوی موبارەك بون ولەبری ئەوەی لێپرسینەوەی ساڵانی ڕابوردویان لەگەڵ بكرێت ئەوەتە بونەتە بەدیل و بەجۆرێكی تردرێژەپێدەری فەرمانڕەوایەتی دەسەڵاـەكەی موبارەكن .
یەكێ ترلەوهۆكارەبابەتیانە پێگەی هەستیاروگرنگی میسرە لەهاوكێشە ئیقلیمی ونێودەوڵەتیەكان كەفەرمانڕەوایەتی میسر ڕۆڵی بەرچاوی دەبێت لەنێووڵاتانی عەرەبی وئیسلامیدا وبونی میسرلەهاوسێتی ئیسرائیل كە لەهەمان كاتیشدا خاوەن دیوەخانیٍ ڕێكەوتننامەی عەرەب ئیسرایلەو ڕاگری پەیماننامەی كامب دیویدە ,سەرەڕای هاوسنوری غەزەوفەرمانڕەوایەتی بزوتنەوەی حەماس ئەویش ئەودەرچوە سەركەوتوەی قوتابخانەی ئیخوانولمسلیمین .
هۆكارەكانی تریش ئەوەیەكە كاراكتەری سەرەكی گۆڕپانەكە كۆمەڵەی ئیخوانولمسلیمینە كەكۆنترین لایەنی سیاسی وگەورەترین لایەنی ئیسلامیە لەجیهاندا كەلەزۆربەی وڵات نۆَََینەرایەتی یان دۆستانی هاوشێوەیان هەیەویەكلابونەوەی میسربۆوەها لایەنێك كەهەم خاوەن ڕێكخستنێكی ڕیشەدارونەفەس درێژەولەهەمان كاتیشدا پەلی كێشاوە بۆگشت لایەك وهەڵگری بۆچونی پێكەوە ژیانە ئەوەبۆخۆی هەستیارە .ٍ
ئەم خاڵانەی كەباسمان كرد دیارترین هۆكاربون كەزۆرێك لەدەسەڵاتو ڕژێمەكانی ناوچەكەوچەندین ناوەندودەسەڵاتی ڕۆژئاوا نەتوانن یەكەم دەوڵەتی ئیخوانی قبوڵ بكەن , بەتایبەتی چەند دەوڵەتێكی جیهانی ئیسلامی ووڵاتانی كەنداوبەتایبەتترهەموتوانای خۆیان كەداراییە خستیانەگەڕبۆئەوەی دەوڵەتەنەوزادەكەی ئیخوان هەربەكۆرپەیی لەناوببەن .
دیارە هۆكاری تری لاوەكیش هەبون بەڵام كاریگەرترین هۆكاری خۆیی پەیوەندی بە خودی كۆمەڵەی ئیخوان وپێكهاتەوشێوازی كاركردن وتەفسیروئیجتیهادیان بۆكاری ئیسلامی , هەروەها پەیوەندییەنوێیە كانی میسری پاش شۆڕش وپرۆتۆكۆل وعورفی كارپێكراوی جاران وزۆرێكی تریش لەبڕوبیانوی پاشماوەی ڕژێمی لەناوچوی موبارەك و ئەوانەی نانیان بەوساجەوەسوتاوە كەهەمویان ڕۆژانە دەیان گێچەڵیان بەم دەسەڵاتدارێتیە نوێ یەی ئیخوان دەگێڕا كەئەمانیش سەرەڕای ئەوەی بەئیستحقاقاتی پێشینەوزۆری دەنگ هاتنە سەركۆشكی كۆماری ویەكەمین سەرەك كۆماری هەڵبژیراوی لەوێدا جێگیركرد بەڵام ڕاستیەكی حاشاهەڵنەگریش هەیە كەدەبێت باسی بكرێت ئەویش دەستەپاچەیی ئیخوان بو لەبەڕیوەبردنی وڵاتدا كەلەگەڵ ئەوهەموپاكی وشیاوی دڵسۆزیەدا چەندین خاڵی لاوازلەپرۆژەوكارەكانیاندا بەدی كرا كەبەنیازم لەبەشی كۆتایدابەویستی خودا باسی بكەم .
                           





  23/08/2013
  3432

زیاتر ...
1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت