ناوی به‌ش
دەسەلات و هەلبژاردن . ‌

هێشتا کوردستان زۆری ماوە بگات بەو ئاستەی بە پرۆسەی هەلبژاردن ناوخۆی بلێت پرۆسەیەکی دیموکراسی! . چونکە ئیستا و ئیستاش نەگەیشتوینەتە ئاستێك حەق بەراست وەربگرین و رەنگدانەوەی هەبێت لەناوماندا .
دیارە هەلبژاردنی ئەمجارەی هەرێمی کوردستان بەئاقاریکی جیاوازا هەنگاوی نا ،ئەو لایەن وقەوارانەی کە سەردەمانێکە دەنگۆی زلهێزیان مێشکمیان خواردبوو ،ئەمجارە جیاوازتر دەرکەوتن ،
بەپێ ی ئەنجامە بەرایەکان بۆ قەوارە سیاسیەکان ،ئیسلامیەکان دەنگیان کەمی کردوە پارت دیموکراتی کوردستانیش بەپلەیەك و گۆرانیش بە پلە دوو و یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش توشی پەنگ بووە و دەنگی زۆری لێ کەم بۆتەوە و بە پلەیەك دۆراوی سیاسی ئەم خولە دەژمێردریت .وە لەلایەکی تریشەوە سەرکەوتنی قەوارە تازەکان بەسەرکەوتن ئەژمار دەکریت .

هەر ئەمەش نا ،دیاردەیک سەری هەلدا کە دووبارە کوردستان و حزبە دەسەلات دارەکەی یەکێتی هێنایە ژیر پرسیار ،بەهۆی ئەوەی پشێویەکی زۆریان خستە ناو پرۆسەی هەلبژاردن ،چونکە بەرازی نەبوون بە ریژەی دەنگدەرانیان و شکاندنی ئەو گورزەی یەکێتی هەیب و لەدەستی دا ، رێگە چارەش بۆ ئەم شکاندە هەستانەوەیەکە .دوای گەران بەدوای رێگە چارەیك ،دیار بوو لەرۆژی هەلبژاردندا نەیانتوانی پێشێلکاری بکەن ،ناچاربوون لە کاتی جیاکردنەوەی دەنگەکان هیزیکی زۆر دروست بکریت بۆ گۆرینی دەنگەکان ، ئەمەش تا چەند کاتژمێریک بەردەوام بوو ،بەلام دواتر ئاشکرابوو ،ئەمجارە نەك دۆران بەلکوو یەکێتیەکان لەناو خۆیاندا توشی شۆک بون ، هەندێک لەکادرە گەورەکانی یەکیتی ئەم کارەیان بە هەلە لەقەلەمدا .ئیستاش بەگوێرەی لێدوانەکانی ئیۆلامیبیت کۆنترۆل کراوە ،هیچ لایەنیک ناوتانیت ساختە کاری بکات ،منش پێتان دەلیم نەیخۆن تالە ئیرە کوردستانە.

دیارە زۆر جار زمانی شیرینی ئێمە دەنگۆی ئەوەی لێوەدێت ،ئێمە کۆمەلگایەکین %٩٨ مسولمانین ، رەنگدانەوەمان بۆ کاری قێزەون دژ بە ئایدۆلۆژیامان کاردانەوەیک دەکەین رەنگە لەدەولەتانی ئیسلامیتر ئەوە نەکریت .بەلام هەرکات دیتە سەر پرۆسەی هەلبژاردن ،دەبینیت هەر ئەو کەسەیە کە هاواری دەکردو دژی ئەو کەسانەیە تەشەنەو قسە بە ئاینەکەی دەلین ئیستا خۆی بەدەستی خۆی (صەح) لەسە لیتی عیلمانی دەدات ،بۆیە دەلێم ئێمە دووروین تەنیا زارمان ئیسلامیە .رەنگە ئەمەش بیرورای خۆی بیت بەلام هەرکەسیک دەنگی دابە عیلمانیەکان با ئیسلامەتی نەفرۆشیتەوە ،ئەمە لەلایەک .
لەلایەکی تر ئیسلامیەکان جی ی متمانەی خەلکی نین و کەلێنیکی گەورەیان دروستکردوە لەکۆمەلگای ئیمەدا هەتا دێت و دەنگی ئیسلامیەکان بەرەو نەمان دەچیت ،ئایا ئەمە خەلەلە لەکوێدایە ؟ ئیسلامیەکان بۆچی بەخۆتاندا ناچنەوە پرسیارێک بکەن ئەم میلەتە بەگوێرەی لێدوای ئیوە کە زۆر جار دەلین لە %٩٨ مسولمانە کوا دەنگەکانتان؟

  26/09/2013
  3262

زیاتر ...
1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت