ناوی به‌ش
دلم بەو ئیسلامیە کوردانە دەسوتێ ک ‌
( د محسن عبدالحمید ئەمیندارى پیشووى حزبى ئیسلامى عیراق)
کە ڕۆژى پیش جەژن لە هوتیل سیڤەرى هەولیر سیمیناریکى بۆ ڕێکخرا،مامۆستایانى ئاینى و سەرکردەى هەرسێ حزبى ئیسلامى کوردستان ئامادەبوون ، سێ خالى گرنگى ووروژاند:

1- ووتى دلم بەو ئیسلامیە کوردانە دەسوتێ کە بەعقلى عربى بیردەکەنەوە،وەک ئاشکراشە ئەو دەردە زۆر بلاوەو تەنانەت هەندێکیان ڕێک ڕستە عربیەکان دەلێننەوە ،هەندێکیان کتابى فکرى کوردى ئیسلامى ونا ئیسلامى هەر ناخوێنیتەوە
2- ووتى مەزهەبەکانى فقهى کۆنن وپەیوەندیان بە واقعى ئیستا نیە، ووتى توێژەرێک 40 بەرگى کتیبى ئیمام ئالوسى کردۆتە دوو بەرگ لەبەر ئەوەى باقیەکەى تر بۆ ئەو سەردەمە ناشێن.
3- ئەوەیان گرنگە ووتى حزبى ئیسلامى بەو شێوازە کارەى ئیستایان بەو ناوو پڕۆژەیەو شارەزا نەبوون لە زانستى سیاسى بە 130 سالى تر ناگەنە ئامانج ،ووتى من پیشتر ووتبووم بە 90 سال ناگەنێ بەلام ئیستا دەلیم بە 130 سال،یەکێ لەسەرکردە ئیسلامیەکان پرسیارى لێکرد پێى ووت ئاخۆ ئەوە بێئومێد کردنمان نیە ،لە وەلاما ووتى نەخیر ئەوە ڕاستیەو ووتى بە جۆرى تر ئیش بکەن زوو دەگەنە ئامانج، ناوى ئیسلامى ودروشمى (ئیسلام چارەسەرەو خیتابى ئیسلامى بیعمل..) لە خۆ دوورخەنەوە ،ووتى جەماعەتیک دروست بکەن ناوو خیتابى ئیسلامى نەبێ بەلکو لە کردار ئیسلامى بن بێ ئەوەى ناویشى بهێنن و زادەى ئیشو ژانى نیشتمان ومیلەتى خۆت بێ وەک تجربەى ئەردۆگان .
ئەوەى ئیستا دەبینرێ تەقەلاى سەرکردایەتى ئیسلامى ڕەت کردنى ئەو قۆناغەیەو خۆى بۆ شکستێکى تر ئامادە دەکا ، لە هەولى ئەوەن شکستەکان بە چەند مەترێک لە خۆیان دوور خەنەوەو ناوى چاکسازى لیبنێن ، هەندێکیش ئاگاى لە شکست نیە ،ئاگاى لە ئیشو ژانى لایەنگرانى نیە بەلکو نەخشەڕێگەى بوون بە وەزیرو هات وچۆو پاسەوان وداهاتەکانة .

-مسعود عبدالخالق
  25/10/2013
  2775

زیاتر ...
1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت