جیهانی
لە زانکۆیەکەی ویلایەتی ئۆریگۆنی ئەمەریکا ١٣ کەس کوژران ‌
  02/10/2015
  1063

بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە لە زانکۆیەکەی ویلایەتی ئۆریگۆنی ئەمەریکا ١٣ کەس کوژران و ٢٠ی دیکەش برینداربوون.

بیڵ ڤۆگیت، وتەبێژی ویلایەتی ئۆریگۆنی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لە ناو بینای زانکۆیەکی ئۆریگۆندا ڕویداوە و چەکدارێک دەستڕێژی گولـلەی بەسەر خوێندکارانی زانکۆکەدا کردووە  کە بەهۆیەوە ١٣ کەس کوژراون و ٢٠ی دیکەش برینداربوون دواتر پۆلیس گەیشتوەتە شوێنی ڕووداوەکە و چەکدارەکەیان کوشتووە.

دوابەدوای ڕوداوەکە باراک ئۆباما، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نیگەرانی خۆی لە ڕوداوەکە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت پێداچوونەوە بکرێت بەیاسای هەڵگرتنی چەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا تا ئەو جۆرە ڕووداوانە دوبارە نەبێتەوە.


زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت