جیهانی
روسیا شەش هێرشی ئاسمانی له‌دژی داعش ئه‌نجامدا‌
  03/10/2015
  1026
فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی روسیا 6 هێرشی ئاسمانییان له‌دژی مۆڵگه‌کانی داعش ئه‌نجامداوه‌.
هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی ڕوسیا له‌ڕێگه‌ی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی جۆری ئێس یو34 و ئێس یو 24 و ئێم ئێس یو 25 بوه‌و به‌گوێره‌ی وته‌کانی ئه‌و به‌رپرسه‌، سه‌نته‌ری چالاکییه‌ سه‌ربازییه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌داعشیان له‌نزیک پارێزگای ئه‌دله‌ب وێرانکردوه‌.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ به‌ده‌ستپێکردنی هێرشی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ڕوسیا، له‌جه‌نگی سوریادا پێشهاتێکی نوێ ڕویداوه‌و ململانێی وڵاته‌ زلهێزه‌کان له‌و وڵاته‌دا زه‌قتر بوه‌ته‌وه‌. 

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت