راپۆرت
گورزه‌ چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی سه‌ر سوریا پێشه‌کییه‌که‌ بۆ "جنێف 2" ‌
  29/08/2013
  2879

کاتێك جیهان هه‌ناسه‌ سوار بووه‌ له‌مه‌ڕ گورزه‌ چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی ڕۆژئاوا بۆسه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د به‌هۆی تاوانبارکردنی به‌به‌کارهێنانی گازی کیمیاوی له دو ‌ناوچه‌یی دیمه‌شق‌ له‌ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ڕابوردو که‌ بووه‌ هۆی کوژرانی سه‌دان که‌س، ئۆپۆزسیۆنی سوری ڕایگه‌یاند که‌ده‌وڵه‌ته‌ هاوپه‌مانه‌کانی به‌لێننامه‌یه‌کیان لێوه‌رگرتون له‌سه‌ر کۆنگره‌ی ئاشتی که‌ بڕیاره‌ له‌ژێر ناوی "جنێف2" ببه‌سترێت به‌نسبه‌ت ئه‌و گورزه‌وه‌.
یه‌کێك له‌که‌سه‌ دیاره‌کانی ئۆپۆزسیۆنی سوری به‌ شه‌رق الاوسگی ڕاگه‌یاند که‌ ئه‌م هه‌ڵویسته‌کردنه‌ کۆتای به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی سوری بشار ئه‌سه‌د ناهێنێت به‌ڵام ڕایده‌کێشیته‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆی "جنێف 2" ، (لادانی سه‌رۆکی سوریش کۆتای و ده‌رئه‌نجامی وتو وێژه‌کان ده‌بێت)
به‌پێی زانیارییه‌کانی شه‌رق ولاوسه‌گ  و به‌پێی وته‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوری، لایه‌نی ئه‌مریکی داوای دیاری کردنی هه‌ده‌فه‌کانی لێکردووه‌ تاوه‌کو له‌کاتی گورزه‌که‌دا بیپێکن و چاوپێکه‌وتن له‌مڕۆوه‌ له‌نێوان شاره‌زا ئه‌مریکیه‌کان و ئه‌ندامانی سوپادا ده‌کرێت بۆدیاری کردنی هه‌ده‌فه‌کان.
وته‌بێژی کۆشکی سپی جای کارنی ڕایگه‌یاند واشنتن بڕوای وایه‌ چه‌کی کیمیاوی به‌کارهاتبێت به‌ڵام سه‌رۆك ئۆباما هه‌ڵوێسته‌کردنی ولایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی یه‌کلا نه‌کردۆتته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ شه‌رق لاوسه‌گی ڕاگه‌یاند که‌ گورزه‌که‌ وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌که‌ بۆ به‌کارهێنانی کیمیاوی و ویستی گۆڕینی نیزام له‌ ئارادا نیه‌.
هه‌روه‌ها لایه‌نێکی فه‌رمی له‌واشنتۆن به‌توندی ڕایگه‌یاند << هیچ بڕیارێکی جوڵانی سوپا نه‌دراوه‌ و ئه‌گه‌ریش بڕیایردرا بۆ گۆڕینی نیزام نابێت>> هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند <<بڕیاره‌که‌ ئێستا له‌ده‌ستی سه‌رۆکدایه‌>>
لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا فرانسوا هۆلاند ڕایگه‌یاند "فه‌ڕه‌نسا ئاماده‌ی هه‌ڵوێسه‌ کردنه‌ دژی ئه‌و که‌سانه‌ی بڕیاری قێزه‌ونی به‌کارهێنانی کیمیاویان ده‌رکردووه‌ دژی خه‌ڵکی بێتاوانی سوریا"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نیزامی سوری ولید المعلم دوێنێ له‌دیمه‌شق ڕایگه‌یاند به‌رپرسیارێتی به‌کارهێنانی کیمیاوی هه‌ڵناگرین، ڕاشی گه‌یاند وڵاته‌که‌ی به‌رگری له‌خۆی ده‌کات ئه‌گه‌ر ڕوبه‌ڕوی هه‌ر هێرشیکی ده‌ره‌کی بۆیه‌وه‌ و ڕاشی گه‌یاند "ئێمه‌ هۆکاری به‌رگری کردنمان له‌ خۆمان هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر هێرش بکرێته‌ سه‌رمان هێزه‌کان سه‌رسام ئه‌که‌ین به‌و هۆکارانه‌"



زیاتر ...
1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت