هه‌مه‌ڕه‌نگ
گەورەترین ماسی لە جیهاندا دۆزرایەوە‌
  09/09/2013
  1691
زاناکانی سکۆتلەندا پاشماوەی گەورەترین ماسی لە جیهاندا دۆزیەوە، کە درێژییەکەی نزیکەی (16) مەتر دەبێت و پێش (160) ساڵ لە زەریاکاندا ژیاون.
زاناکانی زانکۆی گلاسگۆ بڵاویانکردەوە، ئەو ماسییە ناوی (لیدسیشتیس)ە و زۆر گەورەیە و بەشێوەیەکی زۆر باش لەو سەردەمەدا گەشەی کردوە و ئەوەش یەکەمجارە پاشماوەی گەورەترین ماسی لە جیهاندا بدۆزرێتەوە.
ئەوەشیان خستوەتەڕو، هاوشێوەی دایناسۆرەکان، کە گیاندارێکی زەبەڵاحیان لێ دەرچوە، ماسییەکانیش لەو سەردەمەدا گەورە و زەبەلاح بون.
باسلەوەش دەکەن، پاشماوەکانی ئەو ماسییەیان لە چەندین شوێنی جیاواز کۆکردوەتەوە و دواتر قەبارەی راستەقینەیان بۆ دەرکەوتوە کە نزیکەی (16) مەتر دەبێت و پێش (160) ملیۆن ساڵ لە زەریاکاندا ژیاون و هاوشێوەی لەناوچونی دایناسۆرەکانیش، ئەوانیش لەناوچون.

زیاتر ...
123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت