کوردستانی
مەسیجێک لەلایەن نێچیر بارزانی بۆ کۆمەڵ ە یەکگرتوو ‌
  10/06/2017
  452
مەسیجێک لەلایەن نێچیر بارزانی بۆ کۆمەڵ ە یەکگرتوو قاسم ئەمین / کۆیە جارێ بابزانیین ئەو حزبانەی کە بەشدارن چ سوودێکیان گەیاندوە بەو میللەتە زیاتر کۆبونەوەو زەردە خەنە لە دانیشتنەکانیان دەبینین ، ئەگەر کەنال و تیڤی و رادیۆ کانتان بە پارەی ئەندام پەرلەمان وەزیرەکان بەریوە دەچێت زۆر باشترە تیڤی دابخەن من گرەنتی دەدەم خەلک زیاتر پشتوانتان دەکات ، ئەگەر دەتانەوێت خزمەتی میللەت بکەن خزمەتی میللەت بەوە ناکرێ قاچیکتان لە حوکمەت و قاچێک لە معارەزە ، چونکە خەلک تێ دەگات پێویستە خۆتان ساغ بکەنەوە ، ئەوان دەڵێن حکومەتێکی گەندلە باشە گەندڵە بەس ئەی خۆت بەشدار نی لەو حوکمەتە ، ئەگەر بەشێوەیەکی بیرکاری لێکی بدەینەوە ئەوە بە لەبری دانان ، ئەوانیش دەبن بەگەندەل من مقسدم ئەو وەزیرو کاربەدەستانەیە کە بەشدارن لە و کابینە تا لەو حکومەتە بەشدار بی پشکی گەندەلیت بەر دەکەوێت ، نەک خۆت بە فریشتە پێشان دەی ئەوانیش ئەهریمەن ، بۆ چارەسەر کردن ئەو گرفتانە ئەو وەزیرانە دوو خاڵ جێبەچێ بکەن ، یەکەم یا دەبێت تا هەڵبژاردن کۆمەڵێک گۆرانکاری بکەن کە دیار بێت چێ پەنجەیان دیار بێت وەکو لە بواری کشتوکال بەهەمە کشتوکالیەکان رۆژ بەرۆژ گرانتر نەبی کیلۆ تەماتە سەروی ١٠٠٠ دینارە لەولاوە کچێک لەئین ئارتی دەڵێ باوکم تا ئێوارە ٢٥٠ یەک پەیدا ناکات ، لەو سەرەوە وەزیری پەیوەندیەکان رۆژ بەرۆژ نرخی بالانس گراندەبێت و هیچی پێ ناکرێت دەست و قاچیان بەستون وە لەولاوە جار جار زومی تیڤیەکانیان ئەم وەزیرانە لە تەنیشت سەرۆکی حکومەت پیشان دەدەن ، جا پێش پەرلەمان بکرێت مێژوەک بۆ خۆتان تۆمار بکەن وەرنە دەرەوە با حکومەت و مسولیەت و چاک و خراپ بۆ خۆیان بێت ، بەڵام پێم وایە پێش وادەی هەلىژاردنی مانگی یانزدە بێتوو بێنە دەرەوە هەم حزبەکەیان لەروی دەنگەوە سوودی باش دەکا هەم بۆ خۆشیان مێژوەیەک بۆ خوودی خۆیان تۆمار دەکەن ، بۆیە زۆر کەس لە مێژوو ناوی تۆمار کراوە بەهەڵوێستیان نەک بە پارەو پوول هەر قازی محمد و شێخ سەعیدی پیران و شێخ محمود بەرەی گەلیان فەرامۆشنەکردوە بۆیە هەرکەسێک بەرەی گەل فەرامۆش بکا بەر نەفرەتی خواو میللەت دەکەوێت جا هەرکەسەو بەپێی خۆی جاکی بچێنە چاکە دەدوریەوە خرپە بچێنە خراپە دەدورییەوە

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت