کوردستانی
پەیامەكەی دكتۆر محمد بازیانی كە ئاراستەی سەرانی رابوونی ئیسلامی كردبوو پێشوازی باشی لێدەكرێت‌
  20/06/2017
  312
پەیامەكەی دكتۆر محمد بازیانی كە ئاراستەی سەرانی رابوونی ئیسلامی كردبوو پێشوازی باشی لێدەكرێت پاش ئەوەی دكتۆر محمد سید نوری بازیانی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای بزاڤی چاكسازی و گەشە پەیامێكی ئاراستەی سەرانی رابوونی ئیسلامی كردبوو هەروەها ئەو پەیامیەی كە رۆژی 14/6/2017ئاراستەی مامۆستا صلاح الدین محمد بها ء الدینی كردبوو ، بە پێی بەدواداچونی تۆڕی هەواڵی گەشە پێشوازیەكی باشی لێكرا و مامۆستا صلاح الدین ئەمینداری یەكگرتوو ئیفتارێكی رەمەزانی ئیوارەی رۆژی 19/6/2017 بۆ چوار لحیزبی ئیسلامی (یەكگرتوو و كۆمەڵ و بزووتنەوە و بزاڤی چاكسازی ) ، و كەسایەتیە ئیسلامیەكانی كاریگەری هەولێر و دەوروبەری ساز كرد. بەپێی سەرچاوەیەك كە بەشداری ئەم ئیفتارەی كردبوو ئاماژە بە مەشروعی ئیسلامخوازانی كوردستان و یەك هەلوێستی و لیستی ئیسلامی كرا. واش چاوەڕوان دەكرێت مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیش لەم رۆژانەدا هەمان دەعوەتی ئیفتار ساز بكات و تیبینی خۆی لەسەر حالەتی ئیسلامی رووونبكاتەوە .پەیامەكەی دكتۆر محمد بازیانی كە ئاراستەی سەرانی رابوونی ئیسلامی كردبوو پێشوازی باشی لێدەكرێت

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت