کوردستانی
شەڕی ئاو دژی كوردستان دەستی پێكرد‌
  01/07/2017
  298
شەڕی ئاو دژی كوردستان دەستی پێكرد
دكتۆر محمد بازیانی لە سەردەمی كابینەی 3 ی حكومەتی هەرێمی كوردستان سالى 1996 كە وەزیری كشتوكاڵ و ئاودێری بووم لە هۆڵی میدیای هەولێر سیمینارێكم پیشكەش كرد بۆ جماوەری شاری هەولێر زۆرێك لە وەزیرەكان و پارێزگاری هەولێر و كەسایەتیە ئەكادیمیەكان ئامادەی ئەو سیمینارە بوون كە دەربارەی (جەنگی سەدەی بیست و یەكەم جەنگی ئاوە)، كە ئاماژەم بەوە كرد دەبێت دەسەڵاتدارانی كوردستا خۆیان بۆی ئامادە بكەن و كارتی بەهێزیان هەیە نابێت لەدەستی بدەن، دوو وەزیری بەڕێزیش دكتۆر شفیق قەزاز و دكتۆر ادریس هادی موداخەلەیان هەبوو.. ئەوەتە ئێستا دەبینین ئەو كارتە لەلایەن دەسەڵاتدارنی ئێرانەوە دژ بە كوردستان بەكار دێت و مەبەستیانە كارتی فشار بخەنە سەر كوردستانی باشوور و زۆربەی زۆری مەزراكانی دەشتی شارەزوور و مەرگەو تەنانەت كۆیە و تەقتەق و كەركوك ووشك بكەن، بێگوێدانە برۆتۆكولە نێو دەوڵەتیەكانی رێكخستنی ئاوو .
 ئەگەر پێشنیارەكانی ئێمەیان پێش 21 ساڵ وەربگرتایە و بەنداوی زۆر لەسەر رووبارەكانی كوردستان دروست بكرابایە كە زیاتر لە 40 بەنداو بوو ، ئێستا توشی ئەم حاڵەت دڵە راوكێیە نەدەبوین!! .
باشه كەی ئەم حكومەتە كوێ لە نمونەی ئێمە مانان دەگرێت و پرۆژەی ستراتیجیمان دەبێت !!!؟؟
 ئەوەی جێگای سرنجە هەندێك پارتی سیاسی كوردستان لەو بارەیەوە وورتەیان لێنایەت و نارەزایی لەبەرامبەر ئیران دەرنابڕن!!

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت