کوردستانی
داعش به يه‌ك رۆ‌ژ موصلي داگير كرد؟! كه‌چي به ( 8 مانگ) رزگاریان كرده‌وه‌.‌
  01/07/2017
  281
داعش به يه‌ك رۆ‌ژ موصلي داگير كرد؟! كه‌چي به ( 8 مانگ) رزگاریان كرده‌وه‌. د. مهدى قادر موسڵ داگیر نه‌كرا، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی وێران ببێت دایان به‌ده‌سته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ له‌ ئاشوری یه‌كان و زه‌نگی یه‌كان بكه‌نه‌وه‌. ئیتر ده‌كرێته‌ شارێكی حه‌ڵاڵكراوو، هه‌ركات میلیشیا شیعه‌كان ویستیان به‌ناوی په‌یوه‌ندی به‌ داعشه‌وه‌ خه‌ڵكی سونه‌ی شاره‌كه‌ سه‌ر ده‌بڕن. ئه‌وه‌ی تا ئێستس پێێ وابوه‌ داعش به‌رهه‌می ئیسلامه‌، با مراجعه‌ی عه‌قڵی خۆی بكات. ئه‌گه‌ر داعش سونه‌ بوو، ئه‌ی بۆ هێر‌شی نه‌كرده‌ سه‌ر یه‌ك شاری شیعه‌ نشین؟! ئه‌ی بۆ مه‌لا سونه‌كانی سه‌ربڕی؟! ئه‌ی بۆ ممزگه‌وت و شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كانی سونه‌ی خاپور كرد؟! داعش دیاری ئه‌مریكا و مالیكی و به‌شار ئه‌سه‌د بوو. بزانه‌ داعش یه‌ك فیشه‌كی نا به‌ به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌؟! داعش هه‌میشه‌ چه‌كی ده‌ستی ئه‌مریكا ده‌بێت دژی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ مل بۆ ئه‌مریكا ناده‌ن. هه‌ر سه‌ره‌تای هاتنی داعش له‌ ڕادێۆی خاك و گه‌لی كوردستان هه‌ندێك له‌م قسانه‌م كرد. ئه‌گه‌ر داعش یاریه‌كی موخابه‌راتی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بێ، چۆن ئه‌و هه‌موو توندڕه‌وه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری دونیاوه‌ كۆ دده‌كرێیینه‌ وه‌. كۆپته‌ره‌كانی دێنیێش یه‌كه‌م جار نیه‌ و ده‌یانجار یارمه‌تی و چه‌ك بۆ داعش دابه‌زێنراوه‌.

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت