کوردستانی
هه‌ڵكردنی ئاڵا و شانازی یه‌كی مێژوویی.‌
  04/07/2017
  214
هه‌ڵكردنی ئاڵا و شانازی یه‌كی مێژوویی. - كورد دووه‌م جاره‌ دادگایی ده‌كرێت له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵاكه‌ی، جاری یه‌كه‌م(١٩٤٧) قازی محمد له‌ لایه‌ن تارانه‌وه. جاری دووه‌م(٢٠١٧) ڕێبوار تاڵه‌بانی له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌. - ده‌بوایه‌ ئێستا شه‌قامه‌كانی كوردستان گه‌وره‌ترین ڕێپێوانی پشتیوانیان ڕێك بخستایه‌، چونكه‌ ئه‌مڕۆ كورد و ئاڵای كوردستان دادگایی ده‌كرێن نه‌ك ڕێبوار تاڵه‌بانی. - ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ڵكردنی ئاڵا دا سه‌ركه‌وتوبین، ئه‌وا له‌ ڕیفراندۆمیشا سه‌ركه‌وتوده‌بین. - ئه‌گه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵا ی كوردستان خیانه‌ت بێت له‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق، ئه‌وه‌ منیش خیانه‌تكارم. - شانازی نابێت خه‌ڵك پێت ببه‌خشێت، ئه‌مڕۆ ئه‌و شانازی یه‌ ته‌نها به‌ ڕێبوار تاڵه‌بانی بردویه‌تی‌. به‌ڵێ بۆ ئاڵا و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان د.مهدي قادر رؤژي دادگايي كردني ئالاي كوردستان ٣ي تةموزي ٢٠١٧ باشوري كوردستان- سليماني

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت