کوردستانی
کوشتنی مامۆستایانی ئایینی بۆ ؟ کێ بەرپرسە؟!‌
  09/07/2017
  303
کوشتنی مامۆستایانی ئایینی بۆ ؟ کێ بەرپرسە قاسم ئەمین / کۆیە مامۆستایانی ئایینی بەدرێژای میژووی ڕزگاری خوازی نەتەوەکەمان پێشەنگ بوونە ، یا بڵیین پیاوانی ئایینی لە سەدد سالی رابردوو زۆربەی شۆرشەکان ئەوان ئەنجامیان داوە یا دارێژەرو چاوساغ بوونە بۆ ئەم شۆرشانە هەر لە قازی محمد و شێخ سەعیدی پیران و شێخ محمود و شێخ احمدی بارزان ، بۆیە ئەوانە سەر مەشق بوونە لە میژووی رزگاری خوازی نەتەوەکەمان ، بۆیە شۆرشەکان مەلاکان کردوویانە و پێشەنگ بوونە ، دیارە هەر لە سەردەمی بەعس و فکرە سیکۆلاریستەکان دوژمنی دینی ئیسلام بوونە ، بەردەام نەخشەی جەهەنەمی دادەڕێژن دژی کە سە بەتواناکان و ئەوانەی نەبوونە زنای ئایینی بەردەمی دەرگای کاربەدەستەکان (علماء علی ابواب الامراء) هەردەم دوژمنی ئەوانە بوونە (الامراء علی ابواب علماء) بۆیە دەیانەوێت مامۆستایانی ئایینی دەستەمۆ بکەن ، لەگەل ریزم هەندێک لە مامۆستایانی ئایینی ، بۆیە مامۆستایانی ئایینی پەیامێکی گەورەیان هەڵگرتوەو لە هۆشیار کردنەوەی خەلک لە بیری تووندرەوی ، گەنجان هۆشیار دەکەنەوە لە بیروو باوەری خراپ و کاری نابەجێ و ناشایستە وە هەر مامۆستایانی ئایینی بوونە هۆی ئەوەی کە گەنجانمان زۆر بەکەمی روو لە فکرەی تووندرەوی بە هەموو جۆرەکانیەوە توندرەوی ئیسلامی یا غەیرە ئسلامی لە ووڵاتانی عەرەبی وەکو سعودیە کاتێک زانیان فکرەی تووندرەوی کەمێک زیاد بووە لە سعوودیە هەڵسان بەکردنەوەی خوول لە مزگەوتەکان و سەنتەرەکان شوێنە گشتیەکان بۆ ئەوەی ئەو بیرەی کە نامۆیە بە موسلمانان کەم ببیتەوە بۆیە بە ماوەیەکی کەم مامۆستایانی ئایینی کە سانی بانگخواز توانییان گەنجان ئاگادار بکەنەوە لە توندرەوی وولاتە کەیان زیاتر بەرەو کەناری ئارام ببەن لەرێگای مامۆستایانی ئایینی خزمەتیکی باش بە گەنجان و کۆمەلگە بکەن . ئەوەی ماوەتەوە بڵێم لە کوردستان مامۆستایانی ئایینی بەردەوام شەری دەروونیان لەگەل دەکریت بە فلم و تەمسیلی دروست کردن و ئیهانە کردن وە سەرباری ئەوەش بژێوویان داببین نەکراوە لە لایەن حکومەتی هەرێم و سەرباری ئەوەش ماوەیەکە دەستیان کردوە بە کووشتنو شەهید کردن مەلای بی تاوان هەروەکو ئەو مامۆستایەی هەولیر شەهید کردنی مەلا ووشیارو لەو ماوەیەش شەهید کردنی مەلا محمدی دێرێ سەرۆکی یەکییەتی زانایانی کۆمەڵی ئیسلامی ، لێرە کێ بەرپرسە دەزگائەمنییەکان بەر پرسن جا ئەگەر حکومەتی هەرێم لە خەمی هاووڵاتیانی دایە وە بەتایبەتیش مامۆستایانی ئاینی چونکە ئەگەر مامۆستایانی ئاینی لە خۆیان تورە بکەن وەکو ئەوە وایە هەموو خولکیان لە خۆیان تورە کردوە بۆیە پێوویستە دەست بەجێ بکەری کوشتنی مەلا محمد بەسزا بگەیەنرێت ئەگینا تورە بوونو نارەزایی مامۆستایان وەکو لافاو وایە هەموو شتێک را دەماڵێت ، چونکە ئەوان دەبێ سەرووماڵی هاوولاتیان بپارێزن وە کۆتای نووسینەکەم بەقسەی کاک محمد حکیم دە‌هێنم ووتی ئێمە چەکمان داناوە غیرەتمان دانەناوە ...

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت