کوردستانی
بەپارتی کردنی ریفراندۆم‌
  07/08/2017
  248
بەپارتی کردنی ریفراندۆم مەنوچەر ئیمامی ــ ئایا ئەمە راسته؟؟؟ ــ کین ئەوانەی رایفراندۆ بە پارتی دەکەن؟؟؟؟ ــ بەپارتی کردنی ریفراندۆم لەبەرژەوەندیی کییە؟؟ هەموو پارتەکوردییەکان بەجۆیک لە دژایەتی یەکتردا رۆچون و کاریگەریی لەسەر بیرو ئەندیشەیی خۆیان و کادڕانیان داناوە 1ــ هیچ چاکەیەکی یەکتر نابینن و 2ــ تەنها لە خالە ەشەکان دەروان وە ئەمەش بەجۆریک لە سیاسەتیاندا رەنگی داوەتەوە ئەوەیی پیی دەلین تەفاهوم نیانە تەفاهم بەواتایی تەحەموولی راجیاکان وەهەتا سەربەخۆیی کوردوستان کەبەشیکە لەپەیرەو پرۆگرامیی هەموویان و خۆیانی پی هەلدەکیشن ئامادەن بکەنە قوربانی ئەو بیرە هەلەیە کە لەراستیدا کاریکی زۆر ناباشەو لەسەریان دەکەویت و دەبنە جیگای لۆمەیی ئیستاو نەوەکانی داهاتوو پرۆسەیی بەپارتی کردنی ریفراندۆم کاریکی زۆر هەلەیەو قازانجەکەیی دەڕژیتە باخەلی نەیارانی پرۆسەکەو بەزیانی خەلکی کورد تەواو دەبیت لەولاشەوە 1ــ هیچ پارتیکی کوردیی نەیوتووە دژیی ریفراندۆمم 2ــ لەکۆیی هەموو پارتەکوردیەکان دوپارت هەن ئەویش تیبینیان هەیە نەک دژیی بن. ئیر ئەمە کوی پارتیی بونیی پرۆسەکەیە؟؟؟ لەم لاو لا دەبیستین دەوتریت ئەمە سەروەریەکە بارزانیی دەیەویت بەناویی خۆیەوە تەواویی بکات ئەمەش گلییەکی مەنتفیی نییە کۆمار دروست بوو سەروەریەکەی بەقازیی برا پارتیی کە دروست بوو سەروەریەکەی بەمەلامستەفایی خوا لیخۆش بوو برای یەکیتی کە دروست بوو سەروەریەکە ی بە جەنابی مام جەلال برا بزوتنەوە کە دروست بوو سەروەریەکەی بەجەنابی مۆمۆستا مەلا عسمانی خوا لیی خۆش بوو برا یەکگرتوو دروست بوو سەروەریەکەی بەجەنابی مامۆستا سەلاح برا گۆران کە دروست بوو سەروەریەکەی بەکاک نەوشیروانی خوالی خۆش بوو برا خۆ ئەمەناکاتە ئەوەی خەلکی تر دەوری نەبووە گرنگ ئەوەیە تۆ بگەیتە ئامانج وە ئەم ئامانجەش هەموو بەشدارن تییداو هەر ئەبیت سەروەریەکەی بەناویی کەسیکەوە تەواو ببیت لەولاتانی دونیاش دا تەماشاکە هەروایە. ئەوانەش ریفراندۆم بەپارتیی دەکەن بەرایی من کاریکی باش ناکەن واش نییە ئەگەر کار بەزۆرینەو کورسیی دەکریت زۆرینە بەرەی ریفراندۆمە ئەگەر باوەرت بەدموکراسیی هەیە ئەبیت تەسلیمی زۆرینە بیت. ئەوەش بزانن ئەم بیسەروبەرییە تەنها نەیارانیی کورد سودی لیدەبینن و قازانجەکەی دەرژیتە باخەلیی ئەوان

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت