کوردستانی
دۆزی كورد له‌ نێوان پیلان گێری ناوچه‌یی دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی و دانان به‌ واقیع. كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا و ئێران: ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك بۆ مێژووی رێكه‌وتنامه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌.‌
  19/08/2017
  162
دۆزی كورد له‌ نێوان پیلان گێری ناوچه‌یی دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی و دانان به‌ واقیع. كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا و ئێران: ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك بۆ مێژووی رێكه‌وتنامه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌. دكتۆر عثمان علی سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌ركانی جه‌نگی ئێرانی بۆ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵا ده‌لاله‌ت ئه‌نجامی خۆی هه‌یه‌ پێویسته‌ هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین. ئاشكرایه‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ كه‌ دوای جه‌نگی یه‌كه‌م دامه‌زراون په‌ندیان له‌ ئه‌زموونه‌ خوێناوی و وێرانكاریه‌كان وه‌رنه‌گرتووه‌، به‌رامبه‌ر به‌ پرسی كورد له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای رێكه‌وتتنامه‌ی ره‌سمی سایكسبیكۆ دامه‌زراون. ئه‌و میتۆده‌ له‌ ته‌عاملكردن پرسی كورد له‌گه‌ڵ به‌درێژایی سه‌ده‌ بیسته‌م پرسه‌كه‌ی ئاڵۆزتركرد، له‌ هه‌ندێك داواكاری رۆشنبیری ساده‌ بۆ داواكردنی سه‌ربه‌خۆی له‌ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ڵسوكه‌وته‌ ئه‌منیه‌كانی پێشوو له‌گه‌ڵ كورد بوونه‌ هۆی ئه‌وه‌ی وزه‌یه‌كی زۆری ئابووری به‌ فیرۆ بدات له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ كوردستانیان به‌سه‌ردابه‌شكراوه‌، هه‌روه‌ها بووه‌ هۆی دروستبوونی شه‌ڕی ناوه‌خۆ و هه‌ڵوه‌شاندوه‌ی مێژوو و بیروباوه‌ڕی هاوبه‌شی كورد دراوسێكانی له‌ موٍسڵمانانی كورد و عه‌ره‌ب و تورك. به‌درێژایی مێژوو نه‌تواندراوه‌ كورد تێك بشكێندرێت به‌ هێز و بانگه‌وازه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی، به‌ڵكو بیری نه‌ته‌وه‌ی داواكردنی جیاوازبوونه‌وه‌ له‌ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر بووه‌ هۆی جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر بره‌ودان به‌ پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌، ده‌ستپێكی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و داوایه‌ی كورد دابڵۆسین و له‌ پاكتاوكردنی ره‌گه‌زی بوو به‌ چه‌كی كمیایی و پرۆسه‌ی ئه‌نفال و هه‌ڵبجه‌بوو، هه‌روه‌ك چاره‌سه‌ی ئه‌منی بووه‌ هۆی به‌كوشتندانی هه‌زاران سه‌ربازی تورك و فارس كه‌ له‌ كوردستان خزمه‌تیان ده‌كرد، جگه‌ له‌وه‌ی بووه‌ هۆی دروستكردنی رق لێبوونه‌وه‌ له‌ هه‌ردوولا خزمه‌تكردنی نه‌یاران، قه‌ومیه‌كانی عه‌ره‌ب له‌ عێراق و تورك و فارسه‌كان ده‌ستیان به‌ رێكه‌وتن و پیلان دانان كرد له‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كورد، لێره‌ هه‌ندێك له‌ رێكه‌وتنامه‌كانیان باس ده‌كه‌ین، وه‌ك رێكه‌وتنی ساڵی 1926 له‌ نێوان توركیا و عێراق، رێكه‌وتنی ساڵی 1932، رێكه‌وتنی سه‌عد ئاباد 1837 تا رێكه‌وتنامه‌ی هاوپه‌یمانی به‌غدا له‌ ساڵی 1955 رێكه‌وتنامه‌ی ساڵی 1983 له‌ نێوان توركیا و عێراق هه‌موو ئه‌و رێكه‌وتنامانه‌ له‌ دژی بزووتنه‌وه‌ كوردیایه‌تی بێبه‌شكردنی بوو له‌ سه‌ره‌تایترین مافه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كان، ئه‌مه‌ش پاڵی به‌ سه‌ركرایه‌تی كورده‌وه‌نا تا بتوانێ په‌نا بۆ ئیسرائیل ببات و له‌ هه‌موو شتێكی عه‌ره‌بی و توركی و ئێرانی دووركه‌وێته‌وه‌، كاتێك رۆژنامه‌نووسێك له‌ خوا لێخۆشبوو مه‌لا مصگفی بارزانی پرسی له‌ رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بارزانی له‌ وه‌ڵامدا گوتی: كاتێك هه‌ژارێكی هیچ نه‌بوو له‌ به‌رده‌رگای مزگه‌وتێك ده‌ستی پان ده‌كاته‌وه‌ و داوای یارمه‌تی ده‌كات به‌لایه‌وه‌ گرنگ نیه‌ كێ هاوكاری ده‌كات، ده‌ست بۆ هه‌موو كه‌سێك درێژ ده‌كات كه‌ یارمه‌تی بده‌ن، چونكه‌ ئه‌و هه‌ژاره‌ له‌ حاڵه‌تی هه‌ژاری دایه‌ ئه‌و ده‌ستی پان كردۆته‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی بێ به‌شبوونی نه‌بووی، بۆیه‌ گرنگ هاوكاری بكرێت. چاره‌سه‌ری ئه‌منی سیاسه‌تی ئێرانه‌ له‌ ئێستا، ئێران سه‌د هه‌زار جوندی هه‌یه‌ له‌ سوپای پاسداران كه‌ له‌ هه‌موو ره‌بایه‌كی ناوچه‌كانی نزیك كوردستان هه‌یه‌، ئایه‌ ئه‌وه‌ توانی ده‌نگی كورد كپ بكاته‌وه‌ له‌ ئێران، پارته‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ كوردیه‌كان له‌ كوردستانی رۆژهه‌ڵات خۆیان چه‌كداركرد، هه‌لیان بۆ ره‌خسا له‌ كاتی جه‌نگی ئێران ــ عێراق هاوكاری له‌ عێراق وه‌ربگرن، له‌ داهاتووش رۆژئاوا هاوكاریان ده‌كات، بزوتنه‌وه‌ی كوردی ئێستا بۆته‌ ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ توركیا و عێراق و ئێران و سوریا، پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی لۆژیكی و مه‌نهه‌جی جیاواز له‌ سه‌ده‌ی رابردوو ته‌عاملی له‌گه‌ڵ بكرێت، كوردیان راكێشا ناو جه‌نگ، ماڵوێرانی به‌سه‌ر كورد خۆیان هێنا. تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێستی عه‌لمانیه‌تی توركی و عه‌ره‌بی، فارسی كارێكی گران نیه‌، به‌رامبه‌ر پرسی كورد، ئه‌وان سیاسه‌تی نكۆڵی كردنیان گرته‌ به‌ر، له‌م دوایه‌، كه‌ ئیسلامیه‌كان له‌ ئێران و توركیا و به‌غدا گه‌یشتنه‌ ده‌سه‌ڵات دڵخۆشبووین، به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئیسلامیه‌كانیش جگه‌ له‌ چاره‌سه‌ری ئه‌منی چاره‌سه‌رێكی جیاوازیان نیه‌، له‌ سه‌ر رێگا نه‌ته‌وه‌یه‌كان ده‌رۆن، ئه‌ندامانی حزبی ده‌عوه‌ی فه‌رمانڕه‌وای ئێستا هیچ جیاوازیه‌كیان له‌ هه‌ڵوێسته‌كانیان به‌رامبه‌ر كورد وه‌ك هاوڕی به‌عسیه‌كانیانن، ته‌نها ئه‌وانه‌ ریشدارن، سیاسه‌تی وه‌لی فه‌قیه كه‌ بانگه‌شه‌ی هاورێیه‌تی بێده‌سه‌ڵاتان ده‌كات، له‌ به‌رامبه‌ر پرسی كورد توندتره له‌ شا، جێگای نیگه‌رانیه‌ پرسی ئاشتی كه‌ له‌گه‌ڵ داود ئۆغلۆ دامانڕشتبوو، جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی گه‌شه‌ی باشی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و ئه‌ردۆگان راستگۆیانه‌ هاتنه‌ پێشه‌وه‌، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی كورد له‌ توركیا په‌له‌ی كرد، به‌ حه‌كیمانه‌ مامه‌ڵه‌یان نه‌كرد، ئه‌وه‌ش ئاردۆگانی ناچاكرد بۆ ئه‌وه‌ی چه‌په‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كانی تورك رازی بكات، چونكه‌ بژارده‌ی یه‌كه‌می هاوپه‌یمانی بوو له‌گه‌ڵ كورد، ده‌گوترێت كه‌ ئێران و رۆژئاوا حقدیان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر ته‌جره‌به‌ی توركیای ئیسلامی سونه‌، ئه‌وان پاڵیان به‌ په‌كه‌كه‌ وه‌نا كه‌ ڕووبه‌ڕووی حكومه‌تی توركی ببێته‌وه‌ به‌هێز، ئا ئه‌مه‌ توركیایه‌ روو له‌ رێكه‌وتنی ناوچه‌یه‌ی ده‌كات له‌گه‌ڵ ئێران و به‌غدا، كه‌ ناوچه‌كه‌ به‌ره‌و هاوپه‌یمانیه‌كی تازه‌ی سه‌عد ئاباد ده‌روات، توركیا هه‌ڵه‌ ده‌كات بچێته‌ هاوپه‌یمانی ته‌هرانی مه‌نهه‌ج سه‌فه‌وی، كه‌ له‌ سۆنگه‌ی دوژمنداری سونی و كوردی ده‌روانێته‌ پرسی كورد، پێویسته‌ توركیا ئه‌وه‌ بزانێت كه‌ ئێران كاتێك پاڵپشتی لێدانی تاڵیبانی كرد له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ته‌نها له‌به‌ر سونی بوون، سه‌حافه‌ی ئێرانی ره‌شبینیه‌كی زۆری بوو به‌رامبه‌ر به‌ ئیخوان، كه‌ دواجار‌ حكومه‌تی محمد مورسی كه‌وته‌ به‌ر په‌لاماری دوژمنكاری سعودی ئیماراتی ئیسرائیی ئه‌مریكی توركیا جگه‌ له‌ بژارده‌ی ئاشتیانه‌ هیچ بژارده‌یه‌كی تر نیه‌، مه‌رج نیه‌ لایه‌نی كوردی دانوستانكار هه‌ده‌، یاخود په‌كه‌كه‌ بێت، پرسی كورد له‌م و ئه‌م گه‌وره‌تره‌. كاتێك كورد ده‌كه‌وێته‌ به‌ر ئه‌و پیلانه‌گێریه‌ گه‌وره‌یه‌ی ناوچه‌كه‌ ده‌بینین سه‌ركرده‌كانی تێروانینیكی ستراتیژیان نیه‌، كار گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئه‌ندازه‌ی كه‌ سه‌ركردایه‌تی كوردی توانای گه‌شه‌پێدانی سیاسه‌تێكی كارای نه‌بێت، له‌ كوردستانی رۆژهه‌ڵات بژاك باڵی په‌كه‌كه‌ له‌ ئێران وه‌ك باڵێكی سوپای پاسدارانی لێ هاتووه‌، كورده‌كانی تر قه‌ده‌غه‌ ده‌كات كه‌ پارێزگاری له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان بكه‌ن، له‌ كوردستانی توركیا عه‌له‌ویه‌كان بوونه‌ته‌ بڕیار به‌ده‌ست، بزوتنه‌وه‌ی كوردی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌په‌ توندڕه‌وه‌كان له‌ توركیا به‌كار ده‌ینن. له‌ باشوور برایانی ئۆپۆزسیۆنی كاك مه‌سعوود رۆڵی به‌ فێرۆدانی ده‌بینین له‌ پرسێكی شه‌رعی، ئه‌ندازه‌ی پیلانه‌كانی به‌غدیان له‌بیرچۆته‌وه‌، كه‌ به‌ پاڵپشتی ئێران دایانڕشتووه‌، بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر شاره‌ كوردیه‌كان، كه‌ هیچی كه‌متر نیه‌ له‌ هێرشه‌ به‌ربه‌ریه‌ی كرا سه‌ر شاره‌كانی ئه‌نبار و تكریت و موٍسڵ. به‌ راشكاوانه‌ ده‌ڵێم: ئه‌و هه‌له‌ مێژوویه‌ی ئێستا نمونه‌یی نیه‌، به‌ڵام مافی كورد پاڵپشتی له‌ ریفراندۆم بكات، دوای نه‌خات، به‌داخه‌وه‌ كاك مه‌سعوود دره‌نگ به‌ رۆڵی خۆی هه‌ڵسا له‌ چه‌پاندنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ نشتیمانیه‌كان، ئه‌وه‌ش له‌كاتی خۆی مێژوو لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ پاڵپشتی نه‌كه‌ین له‌ چه‌پاندنی راپرسی، كه‌ ته‌نها مافێكی گونجاوه‌ كورد هه‌ڵی بژێرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌كردایه‌تی كورد دوای خستووه‌، نابێت ئه‌و بڕیاره‌ی كورد له‌ داخوازیه‌كانی سیاسه‌ی ئه‌مریكا دابندرێت له‌ چه‌سپاندنی مافه‌كانی له‌ عێراق له‌ میانه‌ی پاڵپشتیكردنی عه‌بادی، پێمان وایه‌ داواكردنی ئه‌مریكا به‌ دواخستنی ئه‌مریكا وه‌ك مل پێكه‌چكردنیه‌تی بۆ چوونه‌وه‌یان بۆ به‌غدا له‌ ساڵی 2014، كه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی عه‌بادی هیچ حیسابێك بۆ ساده‌ترین مافی كورد نه‌كات، لیژنه‌ی دروست نه‌كرد بۆ ماده‌ی 140، كه‌ له‌ سه‌رده‌می مالیكی كارا بوو، كورد خۆی هه‌له‌ مێژوویه‌كان له‌ده‌ست ده‌دات، كه‌ دووباره‌ نابنه‌وه‌، پێویسته‌ كورد په‌ند له‌ مێژوو وه‌بگرێت، له‌ ساڵی 1973 بۆ سه‌ركردایه‌تی كورد روون بوو، كه‌ سه‌دام جدی نیه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی به‌یانی یازده‌ی ئازار، له‌ بری ده‌ست پێشخه‌ربن بۆ به‌رهه‌ڵستكردن دژی ده‌سه‌ڵات، كه‌ سێ ساڵ بوو چاوروان بوون، سوپای عێراقی خۆی پرچه‌ك ده‌كرد وێرانكه‌رترین چه‌كی بلۆكی شه‌رقی له‌ كاتێكی تایبه‌ت هێرشی سه‌ركوردستان بكات. ئه‌مرۆ ئه‌مریكا و به‌شێك له‌ كورد له‌ هه‌مان وه‌هم ده‌ژین، به‌ پشت به‌ستن به‌ به‌غدا بۆ چاسه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپاسراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، هه‌روه‌ك دۆخه‌كه‌ له‌ به‌ژه‌وه‌ندی عه‌بادیه‌، وه‌ك ئه‌و دۆخه‌ی له‌ هه‌شتاكان هه‌بوو رۆژئاوا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئێرانی هه‌یبوو كه‌ به‌نی صه‌دری پێ ده‌گوترا، به‌ڵام مه‌لاكان سوپای پاداران ناچاریان كرد، به‌ جلی ژانان رابكات ئێران جێبێهێت. به‌كورتی نه‌ ئه‌و پیلانه‌ هه‌رێمیانه‌ ده‌توانن زاڵبن به‌سه‌ر كورد و سنورێك دانێنن بۆ بزوتنه‌وه‌ی كوردی، نه‌ كورتبینی به‌شێك له‌ سه‌ركردایه‌تی كوردی سودی ده‌بێت له‌ دووباركردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌ تاڵه‌كان، ئاوڕدانه‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ بۆ راپرسی و ره‌هه‌نده‌كانی، په‌یوه‌ستكردنی به‌ كاك مه‌سعوود، كه‌ ئێمه‌ زۆر تێبینیمان هه‌یه‌ له‌سه‌ری، به‌ڵام پرسی كورد موڵكی حزبێك و كه‌سێك نیه‌، بۆ ناكرێت بكرێت به‌ موڵكی كه‌سێك.

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت