کوردستانی
ریفراندۆم بەرەو كوێ‌؟؟!‌
  21/09/2017
  280
ریفراندۆم بەرەو كوێ‌؟؟! بدرالدین بەرزنجی ئاماژە بە راگەیندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا مەزەندە دەكەم رووداوەكانی ئەو چەند روژەی داهاتوو ئاوابیت ... - لە دوایین ووتاری بەریز سەرۆكی هەریم لە یاریگای نیودەولەتی هەولیر ئاماژەیەكی بەهیز بكات بۆ قبول كردنی ئەو بەدیلەی ئەمریكایە بەلام بۆ كاتێكی دیاری كراو ئەگەر زەمانەتی نێو دەولەتیش بوونی نەبیت . - شەممەی داهاتوو ٢٣ی ایلول كوبونەوەی ئەنجومەنی بالای ریفراندوم ئەنجام دەدریت و دەقی پیشنیاری بەدیلەكە رەوانە دەكریت بو بەرلەمان تا بریاری لەسەر بدەن وەك نوینەری شەرعی خەلك وگەلی كوردستان. - یەكشەممەی داهاتوو ٢٤ی مانگ بەرلەمان كوبونەوەیەكی نا ئائاسایی ئەنجام دەدات وبریار دەدات بە قبول كردنی بەدیلی تازە ودواخستنی ریفراندوم بو ماوەیەكی دیاری كراو كە مەزەندە دەكەم بو تەنها ٢ سالی تر بیت . كەواتە ئیمەی كورد وكوردستانیان چ دەستكەوتیكمان بە دەسهینا لەم هەلمەتی ریفراندومە ؟ ئەكەر ئاكامەكان شی بكرینەوە دەبینین كەوا دەست كەوتی گرینك هەبوو وەك :- - ئەو هەموو كوبونەوە جەماوەریە فراوانە خوی لە خوی ریفراندومیكی نا فەرمی بوو وگەلی كوردستان وەك ٢٠٠٥ وریفراندومە نا فەرمیەكە و لە سەر شەقام دەنگی بەرز كردەوە وبریاری سەربەخویی دا. - لە ئاستی فەرمی لە نیوان هەریم وناوەند وئاستی نیودەولەتی وخەلك وجەماوەر شەرمی داواكردنی راگەیاندنی دەولەت شكا و لەمەودوا زور راشكاوانە ئەم دوسیە گرینگە دەبیتە دوسیەی دانوستان ووتوویژ . - دەبیت خاڵێكیلاوازی ئەو هەڵمەتە لەبیر نەكەین كە لەوە دا بوو كە كودەنگی نیشتمانی ولایەنەكانی لەسەر نەبوو بویە دەبیت لەماوەی ئەو دوو سالەی داهاتوو ناو مالی خومان رێكبخەینەوە وكۆدەنگیەكی نیشتمانی وسیاسی لەسەر ئەو پرسە گرینگە درووست بیت . - بەرلەمان ولایەنە سیاسیەكان بە تیكرا دەبیت مكور بن لە سەر ئەنجام دانی هەلبزاردنی بەرلەمانی وسەروكایەتی لە كاتی خوی كە ١/١١/٢٠١٧ یە ونابیت ئەم سال تیبەر بكات بی ئەنجام دانی ئەم دوو هەلبزاردنە . - نابیت دواخستنی ریفراندوم ببیتە هوكار وبیانوو بو دواخستنی هەلبژاردنیش بو ماوەیەكی درێژ جا سالیك بیت یاخود دوو سال بیت بەلكو وەك لە سەرەوە باسمان كرد دەبیت هەلبژاردنەكان لەم ساڵە ئەنجام بدریت وحكومەتی داهاتوو بە بریاری بەرلەمانی داهاتوو ئەركی وتوویژ ودانوستان ومفاوەزات ئەنجام بدات لەگەل ناوەند ودوور لە لیژنە ولیژنە كاری حزبی . - دەبیت لیژنەی مفاوەزاتی حكومی لیژنەیەكی بەهێز بیت وجگە لە كەسە فەرمیەكان گروپیك لە راویژكاری بە توانا وپر زانیاری ودوور لە هەلبژاردنی حزبی لەگەل ئەم تیمەی حكومەت دابن بو زامن كردنی ئاكامەكان چونكە لە راستی دا مفاوەزات لەگەل حكومەت بەم لیژنەی ئیستا ناكریت ولەوان قورستر وگرانترە لە رووی هونەری دانوستان وزانیاریش. - ئەركێكی تری حكومەتی داهاتوو دەبیت ئەوە بێت تەواوی بەرپرسی نوسینگەكانی لە دەرەوەی وولات بە تایبەت امریكا وفەرەنسا وبەریتانیان وروسیا ویەكێتی اوروبا وایران وتوركیا بگوڕیت وكەسانی شارزا ودانا وزانا دابمەزرێنیت بو ئەوەی لۆبیەكی بە هێز درووست بكەن بو سەربەخوویی نەك بەو ئاستەی ئیستا بن كە دەركەوت هیجیان نەجاندبوو تا ئیستا بیدورینەوە جگە لە ئیمتیازاتی حزبی وشەخسی ..چونكە ئەم هەنگاوەی مفاوەزاتی داهاتوو لەگەل حكومەت كە لە ژێر سەرپەرشتی وچاودێری دەولی دەبێت نابیت زیاتر لە ٣ ساڵ بخایەنێت واتە سالی ٢٠٢١ دەبێت ساڵی راگەیاندنی دەولەت بیت كە لە هەمان كاتدا یادی سەد سالەی دامەزراندنی دەولەتی عیراقە ...

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت