کوردستانی
پەیامێك بۆ سەركردەكانی كوردستان بەتایبەت كاك مسعود بارزانی‌
  22/09/2017
  584
پەیامێك بۆ سەركردەكانی كوردستان بەتایبەت كاك مسعود بارزانی سەلاوی خواتان لیبێت برایان ئێمە وەك سیاسەتوانێك و ستراتیجیوانێك ئەم پەیامەتان ئاراستە دەكەین هیوادارین بە بەهەند وەریبگرن ئەگینا زەرەری زۆر دەكەین ئەو هەوڵەی كە ئيستا ئەمریكاو هەندێك لە دەوڵەتە رۆژئاوایەكان و UN دەیدەن بۆ لەباربردنی ریفراتدۆم راستی ئەمریكاو دەولەتەكانی رۆژئاوامان بۆ دەردەخات كە تەنها و تەنها بەرژەوەندی خۆیان لەبەر چاوە و بەرژەوەندی ئێمە مانانیان لەبەر چاو نیە!! بۆیە پەیامم بۆ ئێوەی بەڕێز ئەوەیە سووربن لەسەر ریفراندۆم ، چونكە ئەوان باسی ئەلتەرناتیف دەكەن بەس ئەم ئەلتەر ناتیفە نابێت رێگر بیت لە ریفراندۆم كە مافێكی شەرعی و قانونییە. با بە ساویلكەیی مومارەسەی سیاسەت نەكەین و وەك جەنابتان كاك مسعود لە زاخۆ ووتتان ئێمە بە خۆشباوڕییەوە مامەڵمان لەگەل سیاسەتمەدارانی عێڕاقكرد پاش رووخانی رژێمی عێڕاق لە ساڵی 2003 . ئەگەر رازیبن بە نەكردنی ریفراندۆم ئەوا میصداقیەتمان نامێنی زۆر بێڕێز تەماشا دەكرێین و متمانەی هاوڵاتیاتیشتان نامێنێ‌ و شەڕ و بەناو ئەنفال و جینوسایدیش چاوەڕوانمانە. دووبارە هیوادارم ریفراندۆم شان بە شانی ئەلتەرناتیفە پێشنیارەكان بەڕیوەچێت و رۆژی 25 /9/2017 ببێتە كەنرنەڤاڵێك هەرگیز لە یاد نەچيت. بویه ئەم چەند دیرە شیعرانەی أبی قاسم شابیتان بە یاد دەهینمەوە كە دەڵێت: اذا الشعب يوما أرد الحياة .. فلابد ان يستجيب القدر ولا بد لليل ان ينجلي ... ولا بد للقيد أن ينكسر ومن يتهيب صعود الجبال .. يعيش أبد الدهر بين الحفر اللهم هل بلغت اللهم فاشهد دكتۆر محمد بازیانی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای بزاڤی چاكسازی و گەشە سەرۆكی مكتب سياسى بزاڤی چاكسازی و گەشە

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت