کوردستانی
دكتور محمد بازیانی پەیامێك ئاراستەی ئۆردوغان سەرۆككۆماری توركیا دەكات ‌
  22/09/2017
  150
دكتور محمد بازیانی پەیامێك ئاراستەی ئۆردوغان سەرۆككۆماری توركیا دەكات ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە كە لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاوی كردۆتەوە پەیامێك بۆ سەرۆككۆماری توركیا بەڕێز ئۆردوغان پاش سەڵاو : بەندە وەك ئەوەی 50 ساڵی تەمەنم لە سیاسەتدا گوزەركردوە كە نیو سەدەی رێكە ،ئەم پەیامە دڵسۆزانەیەت ئاراستە دەكەم هیوادارم گوێی لێبگریت. دەزانم هەڵبژاردنی توركیا ساڵێك و هەندێكی ماوە بەڕێزتان بە ووریاییەوە مامەڵە دەكەن بە تایبەت لەگەڵ ریفراندۆم و دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان نەك كاریگەری نەگەتیڤی هەبێت لەسەرتان. بەڵام راستیەك هەیە دەبێت بەڕێزتان بیزانن ئەم مافە مافێكی شەرعی و قانونی كوردستانە دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی هەبێت و ئیوەی بەرێزیش مامەڵە لەگەڵیدا بكەن، چونكە لە بەرژەوەندی توركیا و دەوڵەتی كوردستانە لە بواری سیاسی و ستراتیجی و ئابوری و كۆمەڵایەتی. بەڕێزتان و حزبەكەتان لە ساڵی 2002 وە هەنگاوی باشتان ناوە بۆ كرانەوە بۆ مامەڵە لە گەڵ كوردستان لە شمال العراق وە بوین بە كوردستان و بۆ یەكەمین جاریش ئاڵای كوردستان لە پشتی سەرۆكی هەرێمەوە هەڵكرا. جا هیوادارم ئەگەر پاڵپشتیی ئەم دەوڵەتەش نەكەن موعارز نەبن و به دانايى مامه له بكه ن .. بەتایبەت كە سبەی دانیشتنی ئەمنی قەومی توركیایە هەنگاو گەلێك نەنێن پاشەكشە بێت لە هەنگاوەكانی پیشووتان و دەوڵەتی كوردستانیش له داهاتودا رۆڵی گەورەی دەبێت لە چارەسەری كێشەی كورد لە توركیا. بە پێچەوانەوە نەیاران و ناحەزانی ئێوە دەتانخەنە ناو ستارتیجییك كە بە دیدی ئێمە لە بەرژەوەندی ووڵاتەكەتان نابێت. ألا هل بلغت اللهم فاشهد دكتۆر محمد بازیانی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای بزاڤی چاكسازی و گەشە هەولێر 21/9/2017

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت