کوردستانی
بۆ سەرکردایەتیی کوردستان..!‌
  22/09/2017
  218
بۆ سەرکردایەتیی کوردستان..! ئەم یانسیبە مەدۆڕێنن موحسن جوامێر هەر تەنازولاتێک، بە هەر ناوێک و بیانوویەک، مانای خۆکوژی و ملکەچییە بۆ ئیرادەی زلهێز و دوژمنانی کورد لە بەغدا، کە هەموویان دوژمنن.. جگە لەوەی هەر دەستپێشخەرییەکی نێودەوڵەتی، مانای مردارکردن و خەواندنی مەسەلەی کوردە لە ئەڕشیفی ڕێخراوەکاندا، ئەویش هەتا ئەو ڕۆژەی بەغدا بەهێز دەبێ و وەڕەقەی کوردان دەسووتێ، ئەوسا دەبێ تەنیا لە گوپی خۆمان بدەین. بۆیە هەتا جەماوەر بەجۆشە و ئاسنەکە گەرمە، بیکوتن و مەشخەڵەکەمان مەکوژێننەوە.. ئەم پشتگیرییەی ئێستە، جارێکی دیکە دووبارە نابێتەوە. دڵنیایشم لەوەی سووربوون و تەکەزکردن و پێداگرتن و پەژیواننەبوونەوە لە گشتپرسی، قازانج و دەسکەوت و ئیعتیباری زۆر زێدەتر دەبێ، لەوەی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە دڵیان بشکێ و گلەییمان لێ بکەن، یان عەرزی عەزەڵات بکەن. سوور بن.. ڕژد بن.. ئەم دەرفەتە مەدۆڕێنن..!.

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت