کوردستانی
به‌رگری میللی كوردستان‌
  03/10/2017
  107
به‌رگری میللی كوردستان عبدالرحمن شيخ عثمان عبدالعزيز كاتێك جه‌ماوه‌ری كوردستان بۆ هاوكاری شۆڕش وهاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌ به‌رگری میللی یان پێك هێنا نه‌ داعش هه‌بون و نه‌ماعش وئه‌وانه‌یشی حه‌شدومه‌شدیان ڕاگه‌یاند ڕه‌نگه‌ ئه‌وكاته‌ شیره‌خۆره‌ی میری بوبن وله‌ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می نوێنه‌رانی هاوبه‌شی كوردی له‌به‌غدا نه‌ك هه‌ر به‌رگری میللی فه‌رامۆش كراوه‌ به‌ڵكو سوپای دلێروشۆڕشگێڕی پێشمه‌رگه‌یش زۆری نه‌مابو له‌خانه‌ی میلیشیادا مۆمیایی بكرێن . كاتی خۆی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش بایه‌خێكی زۆری دا به‌سوپای به‌رگری میللی كوردستان له‌پشتگیری وپڕچه‌ك ومه‌شق پێكردن وئه‌وه‌بوئه‌م سوپایه‌ش پشتیوانێكی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌بون وڕۆڵێكی كاریگه‌ریان بینی له‌به‌جه‌ماوه‌ری كردنی شۆڕش وله‌گشت كات زیاتردوژمنانیان بێ هیوا كرد . له‌ئه‌مڕۆشدا پاش ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان له‌پرۆسه‌یه‌كی خۆماڵی مێژوییدا سه‌ربه‌خۆیی به‌فه‌رمی وزۆرینه‌ی ڕه‌ها هه‌ڵبژارد ناحه‌زانی كوردستان له‌چوارده‌وروله‌گشت لایه‌ك سه‌ره‌ڕای جیاوازی زۆریان له‌ئاستی دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا بون به‌یه‌ك وبه‌هه‌مویان سته‌مێكی جیهانیان ڕاگه‌یاندوه‌ به‌ڕێژه‌وكاریگه‌ری جیاواز , به‌به‌شداری ڕاسته‌وخۆیان بێده‌نگ بونی ئه‌وانه‌ی ده‌بو پشتگیربن . بێ پشتیوانی له‌م پرۆسه‌ مێژوییه‌له‌ئێستادائه‌گه‌رچی ئازاره‌كه‌ی سه‌خته‌وبارێكی قورس وگران به‌ڵام شانازیه‌كی بێ وێنه‌یه‌ له‌وه‌ی بۆجیهان سه‌لمێنرا كه‌سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی پاك وبێ گه‌رده‌وبه‌رهه‌می خۆێنی قوربانیان وشۆڕش وبه‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌وهه‌مو سته‌مه‌ی له‌كوردستان ده‌كرا , بۆته‌واوی دونیا ئه‌م ڕاستیه‌ جێگیربو كه‌ كوردستان نه‌ژێرده‌سته‌یی داگیركه‌رانی كوردستانی قبوڵه‌ ونه‌ كۆیله‌یی هیچ هێزوده‌سه‌ڵاتێكی تر كه‌ئه‌مه‌ش بۆخۆی مه‌دالیایه‌كی مێژویی ئه‌ستۆپاكیه‌وجه‌ماوه‌ری كوردستان ونه‌وه‌ی داهاتو شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن . ئێسته‌ش بۆپشتیوانی له‌سه‌رخستنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ تاكو ده‌بێته‌ ئه‌مری واقیع جێی خۆیه‌تی سوپای به‌رگری میللی بخرێته‌وه‌گه‌ڕووه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌به‌شێك بكاته‌وه‌ بۆبایه‌خدان وكارگێڕی له‌م بواره‌دا تاكو به‌زوترین كات ئه‌م ئه‌م هێزه‌ به‌هێزه‌ یه‌ده‌كه‌ بخرێته‌وه‌ كاروله‌گشت لایه‌ك سه‌نگه‌ری پشتیوانی بن بۆپێشمه‌رگه‌وبه‌رگری له‌كوردستان وده‌ستكه‌وته‌كانی وبه‌گژاچونی دوژمنانی سه‌ربه‌خۆیی وهه‌رلایه‌نێك بیه‌وێت ده‌ست بۆحه‌ریمی به‌خوێن ئازاد كراوی كوردستان درێژ بكات .جه‌ماوه‌ری كوردستانیش سه‌رنویشتی خۆی بۆخۆی دیاری كرد وجارێكی دی ناچێته‌وه‌ ژێرده‌ستی داگیركه‌رانی كوردستان وبه‌نیازیش نیه‌ كوردستان جێ بهێڵێت بۆیان وله‌ووڵاتی تر ببێته‌ په‌نابه‌روته‌نها بژارده‌یشی پارێزگاریه‌ له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕاپه‌ڕین وبدیهێنانی ئامانجی له‌مێژینه‌وبه‌رگری كردن له‌كوردستان . ده‌با ڕۆژی جومعه‌ی ئایینده‌ زانایانی ایینی كوردستان وشێخانی به‌ڕێزی ته‌ریقه‌ت وپه‌یه‌یڕه‌وانی به‌ڕێزی ئایینه‌فه‌رمیه‌كانی تر بانگه‌شه‌ بكه‌ن بۆ گه‌وره‌ترین ڕێپێوانی سه‌رخستنی سه‌ربه‌خۆیی ووه‌ڵامدانه‌وه‌ی ناحه‌زان پاش نوێژی جومعه‌له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان ڕێكبخرێت وله‌وێیش ناوسینی خۆبه‌خشان تۆمار بكرێت بۆ ئه‌ندام بون له‌سوپای به‌رگری میللی كوردستان .

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت