کوردستانی
سلیمانی له‌به‌رده‌م پارچه‌پارچه‌بووندا!! حه‌یف بۆ سلیمانی‌
  04/10/2017
  193
سلیمانی له‌به‌رده‌م پارچه‌پارچه‌بووندا!! حه‌یف بۆسلیمانی پەیوەند عمر سلیمانی ئه‌و شاره‌ی به‌درێژایی مێژوی خۆی جێگه‌یه‌كی گرنگ بوه‌و كاریگه‌ریه‌كانی نه‌ك له‌ناو خۆیدا به‌ڵكوو له‌سه‌رشاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش هه‌بوه‌,مێژوو ده‌ری خستوه‌ هه‌رچی سلیمانی له‌گه‌ڵیدا نه‌بوبێت نه‌كراوه‌,به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌رشتێك ئه‌و پشتیوانی كردبێ‌ دره‌نگیش كه‌وتبێ‌ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌. جێگای داخه‌ چه‌ندساڵیكه‌ به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ئه‌و سیاسیانه‌ی كه‌خۆیان به‌خاوه‌نی سلیمانی ده‌زانن,پاشه‌كشیه‌كی گه‌وره‌ به‌سلیمانی و كاریگه‌ریه‌كانیه‌وه‌ ده‌بینرێت, نه‌ك نزیكه‌ هه‌ژموونی له‌سه‌رشاره‌كانی دیكه‌ لاوازببێت,به‌ڵكو به‌هۆی بێحیكمه‌تی سیاسیانه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ كه‌ هیچ حسابێك بۆئاستی مه‌عنه‌وی و ڕۆحی شاره‌كه‌ ناكه‌ن,ئه‌وه‌تا ده‌بینین پارچه‌پارچه‌ ده‌بێ‌,سیاسیه‌كان هه‌ریه‌كه‌یان چه‌قۆیه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتوه‌و به‌شێك له‌جه‌سته‌ی ئه‌م شاره‌ لێده‌كاته‌وه‌,شارێكی بێخاوه‌ن,شارێك كه‌له‌غوربه‌تێكی به‌هێزدا ئه‌ژی,هێنده‌ی بێنازی شه‌قام و شۆسته‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی,ئاستی مه‌عنه‌وی شاره‌كه‌ش هیلاك و په‌رشوبڵاوه‌, سیاسیه‌كان نه‌ك سۆزیان بۆشاره‌كه‌یان نیه‌,به‌ڵكوو ئه‌وه‌تا وه‌ك گۆشتی خێر به‌ش به‌شی ده‌كه‌ن,ئه‌گه‌رهه‌روابڕوات دورنیه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا توشی شڵه‌ ژان و ئاژاوه‌یه‌كی ناوخۆیی ببێت,ئه‌وه‌ جگه‌له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌ریتی پارچه‌ پارچه‌ كردنه‌ به‌رده‌وام بێت,ئیدی سلیمانی هێزی خۆی له‌ده‌ستده‌دات و به‌شێوه‌یه‌ك په‌راوێز ده‌بێت,هیچ بابه‌تێكی سیاسی پێ‌ یه‌كلایی ناكرێته‌وه‌.

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت