کوردستانی
رەوشی سیاسی نوێی كوردستان و هەڵوێستی بزاڤی چاكسازی و گەشە‌
  14/10/2017
  210
رەوشی سیاسی نوێی كوردستان و هەڵوێستی بزاڤی چاكسازی و گەشە ئێمە وەك بزاڤی چاكسازی و گەشە لە مێژە ئاماژەمان بۆ ئەو راستیە كردوە كە دوژمنی سەرسەختی كوردستان دەسەڵاتدارانی شیعەی بەغدایەو شوبهاندومانە بە بەرازێكی یەكانە كە ئەگەر لە سونە بویەوە ئەوا هەوڵ ئەدات بگاتە قەندیل و ئەم ئەزمونی كوردستانە تێكبدات، بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتدارانی كوردستان گوێیان بۆ نەگرتین. ئێستاش كە هێزی سەربازیان نزیك سنوورەكانی كوردستان كردۆتەوە بانگەوازمان بۆ گەلی كوردستانە كە خۆراگر بن و لە پشتی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان بن و ئیمان و ئیرادەیان بەهێز بكەن . ئەو هێزانە پوچەڵن و دەدۆڕێن ا ن شا‌ء الله . پەیامیشمان بۆ ئەندامان و لاینگران و دۆستانی بزاڤەكەمان كە هەموو ئامادە باشیەكیان هەبێت بۆ هەر رووداوێكی نەخوازراو.. دووبارەی دەكەینەوە ئەمە پەڵە هەورێكی چڵكنه بەم زوانە دەڕەوێتەوە. دەستمان لەناو دەستی یەك و پشت بەخوا ئەنجومەنی باڵای بزاڤی چاكسازی و گەشە 12/10/2017

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت