لە هەفتەیەکدا
د.محمد بازیانی :سەركردایەتی كورد جارێكی تر گۆلی لێكرا‌
  11/06/2013
  2884
د.محمد بازیانی رێكخەری گشتی لیستی جاكسازی و گەشە لەبەرامبەر سەردانەكەی مالكی بۆ هەریم ئەمرۆ لە پەیجی فەرمی خۆی رایگەیاند:سەركردایەتی كورد جاریكی تر گۆلی لێكراو تیایدا نوسیویەتی:
ماوەیەك بوو سەركردایەتی كورد تامەزرۆی سەدانەكەی مالكی سەرۆك وەزیرانی عیراق بوون, بەو هیواییەی ئەم سەردانە كێشە هەلپەسراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی نا وەند چارەسەر بكرێت, دەڵێم حكومەتی ناوەند نەك فیدراڵ چونكە حكومەتی قیدراڵ لە عیراقدا بوونی نیە, بە هەر حاڵ.. هەر پێش دانیشتنەكە خودی مالكی و ووتەبیژەكەی بێمننەتانە ووتیان: ئەم سەردانە بۆ هەولێری پایتەخت بۆ مەبەستی بەستنی 25 ە مین دانیشتنی سەرۆكایەتی وەزیرانی عیراقە وەك ئەو دانیشتنە سروشتیانەی كە لە پاریزگای بەصرە و نینەوی بەستیویانە, لەم لاشەوە ووتیبیژی حكومەتی هەریمی كوردستان بە گرنگیەگی زۆرەوە چاوەڕوانی ئەم دانیشتنەیان دەكرد, بەبێ‌ ئەوەی هیچ مەرجێك بۆ ئەم هاتنەی مالكی دانرێ‌ و پەرچی ئەو لیدوانانەی ئەو بەریزانە بدرێتەوە, بەڵی دانیشتنەكە كۆتای هات و بەلاغی كۆتایی بڵاوكرایەوە, بەبێ‌ ئەوەی لە دوور و نزیكەوە ئاماژە بە كێشە هەلپەسراوەكان بكرێت.. ئەوەی جیگای سەرەنجە جەنابی مالكی نازناوێكی لە سەرۆكی هەرێم نا كە بە (ابو مەسرور) ناوی سەرۆكی هەرێم كاك مسعود بەرزانی هێنا لە كاتێكدا دەبوو بە فخامە الرئیس مسعود البارزانی رئیس اقلیم كوردستان ناوی بهینابایە, وەك ئەوەی كاك مسعود هاولاتیه كی سادە بیت و هیچ پێگەیەكی دەسەڵاتی نەبێت, زیرەكانەش كاك مەسعود هەستی بەمە كرد, بۆیە ئەویش بە (ابو اسرا‌ء) ناوزەدی كرد...
بەمەش لەناو جەرگەی كوردستان دا مالكی بیمنەتانە ئەو هەڵویستەی هەبوو كە بەندە وەك هاوڵاتیەكی ئەم كوردستانە, زۆر دڵ تەنگ بووم و پرسیارم لە خۆم كرد: كورد جی لەم سەردانە دەست كەوت و مالكیش چی...؟ وەڵامەكە لای ئیوەی بەریزە..!! ئەوەی لەلای منە ئەوەیە.. سەركردەكانی كورد جاریكی تر گۆلیان ليكرا!!!

زیاتر ...