لە هەفتەیەکدا
هەڵبژاردنی ئەمجارەی بەرلەمانی كوردستان و, چەند سەرەنج و پرسیارێكی بەپەلە..‌
  17/06/2013
  3068

د محمد بازیانی

ئەوەی ئاگاداری گەمەی سیاسی كوردستانە.. وا چاونواڕ دەكات گەرم و گوڕییەك و ململانێیەكی سیاسیانەی پلە نایاب بێتە ئاراوە, چونكە گەمەی سیاسی ئەم جارە وەك گەمەكانی پێشوو تەقلیدی نیە, موعادەلەكان گۆڕاوە, هەر لایەن و قەوارەیەكی سیاسی گۆڕەپانەكە, ئەمجارە بەتەنها ووڵاغی خۆی تێدا غار دەدات.. هەریەكەو لە میدیاكانەوە پێش قۆناغی بانگەشەی هەڵبژاردن بەجۆرێك لە جۆرەكان بانگەشەی دەست پێكردوە و هەندێك لە ستراتیجییەنی خۆی دەدات بە گوێی هاوڵاتیاندا و كۆمەڵگاش سەدان پرسیاری زەبەڵاح لە قورگ و گەرویاندا قەتیس ماوە !! ئایا ئەم جارە هەڵبژاردن جییان بۆ دەهێنێتە كایەوە, هەر كۆمەڵە وەعدو بەڵێنێك و پاش دەرەنجامەكان وەك بەفری پاییز زوو دەتوێتەوە..؟ ئایا ئەم جارەیان جی روو دەدات و دەگوەرێ‌؟.
پاشان ئێمە ...هەموان ... لەم مەقامەدا پێویستە هەڵوەستەیەك بكەین و پرسیارێكی میحوەری لەخۆمان بكەین:
- ئایا هەڵبژاردن بۆ جییە؟ ئایا لای ئێمەو لای غەیری ئیمە بۆ خزمەت و خزمەتكاری كۆمەڵگەیە ؟ یان خزمەتكردنی حزب و سەركردەو دام و دەزگایە..؟
ئەوەی جێگای گومان نییە لە سستەمە حوكمڕانیە پێشكەوتوەكاندا چ دوێنێ‌ چ ئەمڕۆ, بۆ خزمەت كۆمەڵگەو گەل و نیشتمانە و, بۆ چاكسازی و گەشەكردنی بوارە جیاجیاكانی ژیانە.. بەڵام ئەی لای ئێمە ... ؟!!
پرسیارێكی تر خۆی قوت دەكاتەوە و, خۆی دەهێنێتە مەیدانەوە.. ئەویش ئەمەیە ئایا ئێمە لە كوردستاندا لە كۆیی ئەو پرۆسە گۆڕانكارییە گەورییەی ناوچەكەین و, ئەم هەڵبژاردنەی ئەم جارەمان جەندیك دەمانباتە پێشەوە و لە مەترسییە سامناكەكان دوورمان دەخاتەوە..؟
بەڕاستی لێتانی ناشارمەوە بەندە پاش تێپەڕبوونی 60 ساڵ لە تەمەنی پڕ لە ناسۆری و, ساردو گەرمی ژبان و, هەورازو نشێوی...!! تا رادەیەكی زۆر حەپەساوم...!! بەڵام نائومێدیش نیم... چونكە ژیان دەبێت گوزەر بكات و, رانەوەستێت, بەڵام ئەوەی گرنگ ئەوەیە" ئایا ئێمە هەڵوەستە دەكەین و بە خۆماندا دەچینەوە..؟ كە دەڵێم ئێمە مەبەستم ئێمەی تاك نییە, بەڵكو فراوانتر... دەسەڵات و سەركردەكان و قەوارەو حیزبەكان و دەزگاو فەرمانگەكان و هتد.. تاكو لە رەوڕەوەی پێشكەوتن و مەدەنییەت و حەزارەت و شارستانییەت بەجێنەمێنین و دوانەكەوین...
ئەم بەخۆدا چوونەوەیەش عەزم و جەزم و جورئەتی دەوێت...
دەست لە دەست و پشت بە خوا.

زیاتر ...